بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی كۆچی پڕۆفیسۆر عزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ

بەشداری خەمتانم

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر عیزه‌ددین مسته‌فا ره‌سوڵ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی راگه‌یاند.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخەوە هەواڵی كۆچی ئه‌دیب و مێژووناس و کەسایەتیی ناودار، پڕۆفیسۆر دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ - مان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزیان و سەرجەم ڕۆشنبیران و خزم و هه‌ڤاڵانی مامۆستای كۆچكردوو ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی كاك عزه‌دین بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

3ـی10ـی2019