راگه‌یاندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه
له باره‌ی كوژرانی پێنج ئه‌ندامی خێزانێكه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر، كوشتووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
"رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له نزیک گوندی (پیرڕه‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه دۆزراونه‌وه که به گوللـه کوژرابوون.
دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که ده‌ستیشان بکرێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فریدون کریم رمضان) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان، که ئه‌م خێزانه کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
تاوانبار (فریدون کریم رمضان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به گوللـه کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سولین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
٢٠١٩/١٠/٤"