په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كوردانی ئێزیدی ده‌كات

"لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی داعش بینی"

K24- هه‌ولێر:

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی "جەمایێ"، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی دەکات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی "جه‌مایێ":

بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەبۆنەی جەژنی "جەمایێ" جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزیدیان و جڤاتی رۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەمایێ، کە لە ٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات تا ۱۳ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، جەژنی نوێ بوونەوە و قوڵکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی داعش بینی، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆز بێت و هەر بمێنن بە خێر و خۆشی.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹

H.B