پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی كوردانی ئێزیدی دهكات
"لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی داعش بینی"
K24- ههولێر:
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی "جەمایێ"، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزیدی دەکات.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان بهبۆنهی جهژنی "جهمایێ":
بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە، بەبۆنەی جەژنی "جەمایێ" جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزیدیان و جڤاتی رۆحانی و سەرجەم کوردانی ئێزیدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، جەژنی جەمایێ، کە لە ٦ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك دەستپێدەکات تا ۱۳ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەبێت، جەژنی نوێ بوونەوە و قوڵکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیانە لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا کوردانی ئێزیدی زوڵم وستەمی زۆریان لە دەستی داعش بینی، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ڕزگارکردنی دیلەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، دووبارە پیرۆز بێت و هەر بمێنن بە خێر و خۆشی.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٥ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹
H.B