ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له 15 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا و 6 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران
یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته
K24- حاجی ئۆمه‌ران:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان دەستی بەسەر زیاتر لە 15 كیلۆ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامیندا گرت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر ئاشكرایكردووە، ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگای حاجی ئۆمەران، توانییان دەست بەسەر 15 پازدە كیلۆ و 50 پەنجا گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامیندا بگرن، لەگەڵ دەستگیركردنی 6 تۆمەتباری ئێرانی، كە یەكێكیان ئافرەتە و ماددەكەیان لەناو جانتای جل و بەرگ شاردبووه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر ئاماژە به‌وه ده‌دات، 6 تۆمەتبارەكە وەك باندێكی رێكخراو ئەم ماددە ھۆشبەرەیان لە رێگەی سنووری حاجی ئۆمەرانه‌وه هێناویانه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و یەكەمجاریشە ئەم ماددە ترسناكە رەوانە بكرێت، ئێستاش تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
H.B