سەرۆك بارزانی سەردانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات
سهرۆك بارزانی سوپاسی خهڵكی دهۆك دهكات
K24- دهۆك:
ڕۆژی شەممە ٥ـی ١٠ـی ٢٠١٩ سەرۆك مەسعود بارزانی لە شاری دهۆك سەردانی بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، و لە لایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەك بەرپرسی حیزبی و ئیداریی سنووری لقی یەك پێشوازی لێکرا.
لەو کۆبوونەوەیەكدا سەرۆك بارزانی لە ڕەوش و بارودۆخی پارێزگای دهۆکی پرسی و بیروڕای لەگەڵ ئامادەبووان لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان و باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پارێزگاکە ئاڵوگۆڕ کرد.
لە بەشێکی دیكهی دانیشتنەکە دا سەرۆك بارزانی سوپاسی خەلکی دهۆك و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد، بۆ ئەو ڕۆڵەی هەیانبوو لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئاوارەکانییان کرد.
هەروەها سوپاسی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، بۆ خۆڕاگری و سەرخستنی پارتی لە قۆناغە دژوارەکان و خزمەتکردنی خەڵك.
H.B


