ئافره‌تێكی كورد لە تەمەنی 50 ساڵی دەبێتە دایك
نه‌خۆشخانه ورده‌كاریی ته‌ندرووستی دایك و كۆرپه‌له‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
دوای چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی، ئافرەتێکی تەمەن 50 ساڵ، لە رانیە دەبێتە دایك و سەرباری چەندین مەترسی لەسەر ژیانی، بەڵام توانی بۆ یەکەمجار منداڵەکەی لە باوەش بگرێت.
بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات، ستافی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی منداڵان لە رانیە، توانیویانە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بۆ لەدایکبوونی منداڵێك ئه‌نجام بده‌ن، كه دایكه‌كه له تەمەنی 50 ساڵیدایه.
نه‌خۆشخانه‌كه لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەش دەکات، دایکەکە چەند نەخۆشییەکی هەبووە، لەوانە نەخۆشی دڵ و گوشاری خوێن، بەڵام لەپێناو رزگارکردنی گیانی مناڵەکە و دایکەکە، تیمی نەشتەرگەریی بڕیاریانداوە نەشەرگەریی بۆ ئەو ئافرەتە تەمەن 50 ساڵیە بكه‌ن، کە بۆ یەکەمجاره له ژیانی هاوسه‌رگیریدا، دووگیان ببێ و تا ته‌واوكردنی ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌ی به ته‌ندرووستی مابێته‌وه.
جەخت لەوەش دەکەنەوە، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتووبوو و لە ئێستاشدا تەندرووستی دایك و كۆرپه‌له‌كه جێگیرە و له ژێر چاودێری پزیشكدان.
ئ. م