"ئێران چوارەم هەنگاوی چالاکییە ئەتۆمییەکان دەنێت"
كەمالوەندی: ئەوروپییەكان ھەوڵی پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی نادەن
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لە ماوەیەكی كورتدا ھەنگاوی چوارەمی چالاكییە ئەتۆمییەكان دەنێن.
ئەمرۆ یەكشەممە 6/10/2019، بەھروز كەمالوەندی گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، دوای ھاتنەدەرەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران یەك ساڵ بێدەنگی ھەڵبژارد، بۆ ئەوەی چوار وڵاتەكەی دیكەی ناو رێككەوتنەكە پابەندی بەڵێنەكانیان بن و ھەوڵ بۆ پاراستنی رێكەوتنەكە بدەن.
بەگوتەی كەمالوەندی، ئێران سێ ھەنگاوی ھاویشتووەو ئەگەر ئەوروپییەكان پابەندی پاراستنی رێككەوتنەكە نەبن، لە ماوەیەكی كورتدا ھەنگاوی چوارەمی چالاكییە ئەتۆمییەكانیش دەنێن.
ھ.م