تورکیا: یەدەگی دراوی بیانی بەبڕی 1.5 ملیار دۆلار دادەبەزێت

کۆی یەدەگی بانکەکە لە دراوی بیانی بۆ 103 ملیار 39 ملیۆن دۆلار دادەبەزێت

K24 – هه‌ولێر:

بە گوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندی توركیا، یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکە بە ىڕی 1.5 ملیار دۆلار لە هەفتەی رابردوودا دابەزیوە.

بەوەش گەیشتووەتە 75 ملیار و 655 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە هەفتەی پێشووتری 77 ملیار و 184 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە.

لە داتاکاندا هاتووە، یەدەگی بانکی ناوەندی لە زێڕ بۆ 25 ملیار و 855 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 26 ملیار و 51 ملیۆن دۆلار. بەوەش کۆی یەدەگی بانکەکە لە دراوی بیانی بۆ 103 ملیار 39 ملیۆن دۆلار دادەبەزێت و زێڕیش بۆ 101 ملیار و 706 ملیۆن دۆلار دادەبەزێت.