کریدی سویس: ئابووری ئەمریکا لە دۆخێکی هاوشێوەی داکەوتنە

پێشبینی دەکرێت مانگی ئەیلوولی رابردوو نزیکەی 148 هەزار کاری نوێ بۆ سەر ئابووری ئەمریکا زیادیکردبێت

K24 – هه‌ولێر:

شرۆڤەکارێک لە بانکی کریدی سویس رایگەیاند، داتای کارگەکانی ئەمریکا لاوازە، هاوکات داتا نەرێنییەکانی دیکەش لەبارەی کەرتەکانی دیکە ئەمریکا وای لە وڵاتەکە کردووە لە بەردەم دووڕیانی نێوان هەڵکشان و داکشاندا بێت، ئاماژەی بەوەشدا ئابووری ئەمریکا لە دۆخێکی هاوشێوەی داکشانە.

ئەو شرۆڤەکارەی کردیدی سویس دەڵێت، داتای بەهێزی هەلی کار لە ئەمریکا قەرەبووی داتا نەرێنییەکانی کەرتی کارگەکانی کردووەتەوە، بەجۆرێک پێشبینی دەکرێت مانگی ئەیلوولی رابردوو نزیکەی 148 هەزار کاری نوێ بۆ سەر ئابووری ئەمریکا زیادیکردبێت.

مایکل سترۆبیاک جێگەی ئاماژەیە بەڕێوەبەری وەبەرهێنانە جیهانییەکان لە بانکی کریدی سویس پێشووتر پێشبینی کردبوو، کە داکشانی ئابووری لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە، بە تایبەت لەم ماوەی دوواییدا دووچاری دۆخێکی سستبوونەوەی گەشە دەبێتەوە.