گەنجێك لە ئاوی قولهی ڕانیە خنکا
دانیشتووی گهڕهكی كێوهڕهشی رانییهیه
K24- رانییه:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاوی قولەی ڕانیە کە سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی بەشێك لەگەڕەکەکانی ڕانیەیە و دەکەوێتە چەقی شارەکە گەنجێکی تەمەن ۳۸ ساڵ خنکا.
موقەدەم حسێن عەبدووڵا وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بە کوردستان ۲٤ ی ڕاگەیاند، ئەو گەنجە ناوی کاوەیە و لەدایكبووی ساڵی ۱۹۸۱ و دانیشتووی گەڕەکی کێوەڕەشی ڕانیەیه.
ئاماژەی بەوەشکرد تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە تەرمی ئەو گەنجە دەربهێننەوە و بۆ پشکنینی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەریان کردووە.
لە چەندی ساڵی ڕابردوودا یەکەم جارە کەسێکی پێگەیشتوو لە ئاوی قولەی ڕانیەدا بخنکێ.
H.B
