داوایهك لهو خانهوادانه دهكرێت كه منداڵهكانیان نهخۆشی ئیفلیجی مێشكیان ههیه
ههوڵی چارهسهركردنی نهخۆشی ئیفلیجی مێشك دهدرێت
K24- ههولێر:
پزیشكانی پسپۆڕی نەخۆشی ئیفلیجی مێشك داوا لەو خانەوادانە دەكەن كە منداڵەكانیان تووشی ئەم نەخۆشیە بوون، سەردانی سەنتەرەكانی راھێنانی تەندروستی بكەن و منداڵەكانیان ناونووس بكەن، بۆ ئەوەی لە رێی راھێنانەوە دۆخی تەندرووستیان بەرەو باشتر بچێت.
مەحەمەد كازم، كه تەمەنی 8 ساڵە و یهكێكه لهو منداڵانهی ھەر لە تەمەنی بچووكییەوە تووشی ئیفلیجبوونی مێشك بووە، نەخۆشیەكە كاریگەری لەسەر جەستەی درووستكردبوو، بەڵام ماوەی زیاتر له ساڵێكە لە سەنتەرەكانی راھێنان مهشقی تەندرووستی ئەنجام دەدات و جەستەی لەگەڵ چەند ساڵێك لەمەوبەر تەواو بەرەو باشتربوون چووە و حەز و خولیاكانیشی خۆی بۆ كوردستان24 باس دەكات.
دایكی مەحەمەد، وەك بەشێك لە دایكەكانی دیكە بە دیار رۆڵەكەیەوە دانانیشێت، بەڵكو بوێرانە بڕیاردەدات كوڕەكەی بباتە سەنتەرەكانی راھێنان، ئەو دەڵێت: جاران ھەر نەیدەتوانی بە قاچەكانی بوەستێت، بەڵام ئێستا رۆژ بە رۆژ باشتر دەبێت.
ھێشتا ژمارەیەك خانەوادە منداڵە تووشبووەكانیان لە سەنتەرەكان ناونووس نەكردووە، بۆیە نازانرێت ئاماری فەرمی تووشبووانی ئەم نەخۆشیە لە ھەرێمی كوردستان چەندە، لهمبارهشهوه ھەژێن تەڵعەت سامان، سەرۆكی سەنتەری ھێلینا ھۆكارەكان و رێنمایی پێویست بۆ دایكان دەخاتە روو.
بهگوێرهی ئامارێكی سەنتەری ھێلینا لە ھەولێر، نزیكەی 1000 كەسی تووشبوو بە نەخۆشی ئیفلیجی مێشك ھەیە، زیاتر منداڵان تووش دەبن، پزیشكانیش داوا لە خانەوادەیئهو منداڵانه دهكهن، منداڵە تووشبووەكانیان ببەنە سەنتەرەكانی راھێنان، بۆ ئەوەی وەك مەحەمەد بەرەو باشتربوون بچن نهك لە ژوورە تاریكەكانیانەوە بە دیار خراپتربوونی دۆخی تەندرووستیانهوه دابنیشن.
H.B