حكوومەت و پەرلەمان پڕۆژەی چاكسازی تاوتوێ دەكەن
لیژنەی باڵای چاکسازی حكوومەت و پەرلەمان كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری وەزیرە پەیوەندیدارەكان كۆببنەوە. كۆبوونەوەكەش بۆ رێككەوتنە لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی.
لای خۆیەوە عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بڵاوی كردووەتەوە "ئەمڕۆ لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌کردنه‌وه و ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی له مووچه و خانه‌نشینی و به‌خشین و رێکخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان کۆده‌بێته‌وه، بڕیاره وه‌ک یه‌که‌م پڕۆژه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بکرێت له په‌رله‌مان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پشتیوانی هەمووانی پێویسته".
ھ.م