دوو كەس لەسەر دزینی ماتۆرسکیل لە رانیە دەستگیر كران

"دانیان بە تاوانەكەدا ناوە"

K24 - رانیە

لە قەزای رانیەی دەڤەری راپەڕین دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر كران و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر چەند رووداوێکی دزیکردن لە شاری رانیە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی  تاوانی راپەڕین لەدوای چاودێری و بەدواداچوون بۆ رووداوەکان دوو کەسیان بەگومانی ئەنجامدانی ئەو دزیانە دوو کەسیان بە بڕیاری دادوەر دەستگیر کرد".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەو دوو کەسە کە یەکێکیان تەمەنی لەسەرووی 18 ساڵە و ئەوەی تریان لە خوار 18 ساڵ و هەردووکیان لە رەگەزی نێرن، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەیان ناوە کە هەستاون بە دزینی ماتۆرسکیل لە شاری رانیە لەبەردەم پارکی دەروازە و دزینی کەل و پەلی چاککردنەوەی ماتۆرسکیل".

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: "لە ئێستادا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

ھ.م