کۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی هاوبەشی حکوومەت و پەرلەمان بۆ یاسای چاکسازیی دەستیپێکرد
مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات
K24 – ههولێر:
كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان پەرلەمان و حکوومەت بۆ یاسای چاکسازیی لە مووچە و دەڕماڵە و خانەنشینی و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، حکوومەت و پەرلەمان هەوڵدەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژە یاساکە پەسەند بکرێت و بەهۆیەوە دەیان ملیۆن دۆلار بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە.
H.J