لاڤرۆڤ دێته هه‌رێمی كوردستان
سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 7/10/2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی پەیوەندییەكانی عێراق و رووسیا كۆدەبێتەوە. بڕیارە دواتریش لاڤرۆڤ سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكانی ھەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و ھەولێر و بارودۆخی ناوچەكە كۆببنەوە.
پێشتر میخائێل بۆ‌گدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، کە لاڤرۆڤ سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ به‌غدا هاوكاتی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانه له عێراق كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندین شاری گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت. له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.