دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا سوپای سووریا ئاماده‌كاری بۆ جووڵه‌كردن به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا سوپای سووریا ده‌ست به یه‌كه‌م رێككاری سه‌ربازی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م رێككاری سه‌ربازیدا، دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكووری سووریا، سوپای سووریا ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و شاری مونبج به‌ڕێ بكه‌ون.
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشكرایكرد، سوپای سووریا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه پشتیوانی ده‌كرێت، ئاماده‌كاری بۆ جووڵه‌كردن به‌ره‌و شاری مونبج له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م رێككاری سه‌ربازی دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا دێت.
هه‌سه‌ده دووپاتیشیكرده‌وه، "هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات پشێوی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه به‌دواوه ده‌بێت".
ئه‌و هۆشداریه‌ی هه‌سه‌ده دوای ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دێت، كه رایگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه توركیا له باكووری سووریا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ده‌كات و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ناكات و هێزه‌كانی له نزیك سنووری توركیا ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌یه، دیارترینیان بنكه‌ی رمێلان، مه‌بروكه، عه‌ین عیسا، خراب عیشق، بنكه‌ی ته‌ل بێده‌ر و ته‌ل ئهبیهزن.
دوای ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌رگری له بڕیاری كۆشكی سپی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا كرد و گوتی: به‌رده‌وامییان له پشتكیریكردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه تێچوونی زۆری هه‌یه.
تره‌مپ له زنجیره تویتێكدا دووپاتیكرده‌وه، "كورد شانبه‌شانی ئێمه جه‌نگاون، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا خه‌رجێكی زۆرمان لێ كردوون و پێداویستی سه‌ربازی زۆرمان پێشكه‌شی ئه‌وان كردووه. ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌جه‌نگن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له ئێستاوه ئه‌ركی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ریه‌ك له توركیا، ئه‌وروپا، سووریا، ئێران، عێراق، رووسیا و كورد".
H.B