هێلاری كلینتن له‌سه‌ر بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژئاوای كوردستان هاته‌ ده‌نگ

"تره‌مپ پشتی لە باوەڕپیکراوترین هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کرد كه‌ ئه‌ویش كورده‌"

K24- هه‌ولێر:

هیلاری کلینتن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا و کەسایەتی دیاریکراوی دیموکراتەکان، نیگەرانی خۆی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوائاوای کوردستان دەربڕی.

هیلاری کلنتن لە تویتێکدا نووسیویەتی، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی دیکتاتۆری تورکیا و روسیاش رێککەوتووە و پشتی لە کورد کردووە.

كلینتن ئاماژەی بەوەداوە، ترەمپ پشتی لە باوەڕپیکراوترین هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کردووە، کە کوردن.

هیلاری ئەو بڕیارەی ترەمپی بە ناپاکی لە کورد ناوبرد و دووپاتیشیكرده‌وه‌، بڕیاری تره‌مپ‌ پێچەوانەی سوێند خواردنی سەرۆکایەتییه‌.

H.B