تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی داڕووخاندنی ئابووری توركیا ده‌كات
هه‌ڕه‌شه‌كانی له دوو تویتی جیاوازدا به‌بیر توركیا ده‌هێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێن ده‌دات، ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر هه‌نگاوێك له "ده‌ره‌وه‌ی سنوور" له‌ناو خاكی سووریا بنێت "ئابووری توركیا له‌ناو ده‌به‌م و وێرانی ده‌كه‌م".
تره‌مپ له دوو تویتی جیاوازدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دووپاتیكرده‌وه، "هه‌روه‌ك پێشتریش جه‌ختم كردووه‌ته‌وه، جارێكی دیكه بۆ به‌بیرهێنانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی توركیا بۆ به‌زاندنی ئه‌و سنووره‌ی بۆی دیاریكراوه، به لێهاتوویه بێوێنهییهكهم ئابووری توركیا ده‌ڕووخێنم، وه‌ك چۆن پێشتریش كردوومه".
تره‌مپ گوتیشی: پێویسته توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا ئاگاداری داعشه به‌ندكراوه‌كان بن، وه‌ك پێشتر ئه‌مه‌ریكاش ئه‌م كاره‌ی به زیاده‌وه كردووه و وێڕای ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی داعش، ئاگاداری چه‌كداره به‌ندكراوه‌كانی داعش به خێزانهكانیشیانهوه بووه.
H.B
....the captured ISIS fighters and families. The U.S. has done far more than anyone could have ever expected, including the capture of 100% of the ISIS Caliphate. It is time now for others in the region, some of great wealth, to protect their own territory. THE USA IS GREAT!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) October 7, 2019
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای كوردستان بكشێنێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا له كۆشكی سپی بڵاوكرایه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.