نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له سێرگی لاڤرۆڤ كرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی هه‌ولێری كرد
K24 – هه‌ولێر:
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبوه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له به‌غداوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی پێشوازی لێ‌كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، لاڤرۆڤ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.

