ده‌نگۆی هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده له پارێزگای حه‌سه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه
هێزه كوردییه‌كان له‌و بنكه‌یه‌ن
K24- هه‌ولێر:
میدیا فه‌رمییه‌كانی سووریا بڵاویانكرده‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی توركیا هێرشی سه‌ر پێگه‌یه‌كی شه‌ڕڤانانی كورد له پارێزگای حه‌سه‌كه كردووه.
ئاژانسی "سانا" و كه‌ناڵی "ئه‌خبارییه" رایانگه‌یاند، ئه‌مشه‌و توركیا هێرشی سه‌ر پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ناوچه‌ی مالكییه‌ی سه‌ر به پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
پیشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هێزه كوردییه‌كان له ناوچه‌كه.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكووری سووریا ده‌ركرد، ئه‌م بڕیاره‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B