دیارده‌یه‌ك ئاسته‌نگ بۆ گه‌شتی فڕۆكه‌وانی سلێمانی درووست ده‌كات
هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر له‌و باره‌یه‌وه سكاڵای كردووه
K24 – سلێمانی:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، دیارده‌یه‌كی نادرووست ئاسته‌نگی بۆ گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان درووست كردووه و هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر له‌و باره‌یه‌وه سكاڵای كردووه و داوای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كردووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه دیارده‌یه‌کی نادروست ده‌بینرێت که ئاڕاسته‌کردنی تیشکی لێزه‌ره له‌و فڕۆکانه‌ی که ده‌گه‌نه ئاسمانی سلێمانی، که بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆکه‌وانی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه‌ی که گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئەنجام دەدەن ، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه کە ئه‌مڕۆ 7/10/2019 هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ری له ئاگاداری نامه‌یه‌کدا که بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه سکاڵای ئه‌و دیارده‌یان خستۆتەڕوو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاسایشی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردوه له ڕێگه‌ی تیمه تایبه‌ته‌کانی به هێلیکۆپته‌ر و مه‌فره‌کانی تری بۆ گەڕان بەدوایی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره نابەجێیانە و ده‌ستگیرکردنیان به‌پێ ی یاسا و لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت تووشی تووندترین سزا دەبن.
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
7/10/2019