ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12 له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت
ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر (02:00)ی دوای نیوه‌ڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌نجامی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نێت.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تدا، كه له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان په‌سند كران و ئه‌مڕۆش ئه‌و ئه‌نجامانه راده‌گه‌یه‌ندرێن و ده‌رچووان له رێی زانكۆلاینه‌وه ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماری ورد له باره‌ی وه‌رگیراوان له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومی و ئه‌هلییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت.
خه‌تاب شێخانی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، كاتژمێر 5ی ئێواره زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ده‌رچووان ده‌توانن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
نوێكراوه‌ته‌وه