سەفین دزەیی: لاڤرۆڤ جەختی لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە

باس لە پەیوەندی نێوان هەرێم و رووسیا کرا

K24 – هه‌ولێر:

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە دیدارەكانی نێوان وەزیری دەرەوەی رووسیا و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان جەخت لە باشتربوونی پەیوەندیەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان کراوەتەوە.

لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، سەفین دزەیی لەبارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ هەولێر، رایگەیاند: "سەردانی وەزیری دەرەوەی رووسیا لەم دۆخەی ئێستادا، گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە".

راشیگەیاند: "باس لە دۆخی عێراق، سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق و سووریا، باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا کرا".

ئاماژەی بەوەشدا: "لە کۆبوونەوەکان باس لە پەیوەندی نێوان هەولێر و مۆسکۆ، لە رووی ئابووری، سیاسی، وزە و کۆمەڵایەتی کرا".

دوێنی دووشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، دوای سەردانکردنی بەغدا، هاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

H.J