لە دەڤەری راپەڕین دەست بەسەر 26 ماتۆڕسكیل دا گیرا
ھاووڵاتیانیان بێزار كردووە
K24 - رانیە
هاتووچۆی راپەڕین دەستی بەسەر 26 ماتۆڕسکیل دا گرت ھاووڵاتیانیان بێزار كردووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین، جەخت لەسەر دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو ماتۆڕسکیلانە دەکاتەوە کە بێسەرەتان و لەناو شارو شەقامەکان هاووڵاتیان بێزار دەکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو چوارچێوەیەدا شەوی رابردوو بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان، توانیویانە 26 ماتۆڕسکیل دەست بەسەردا بگرن کە هاووڵاتیانیان بێزار كردووە و بێ سەرەتان و دواتر رووبەڕووی یاسایان کردونەتەوە.
ھ.م


