سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: كورد شه‌ڕكه‌ری باشن و هه‌رگیز پشتگوێ‌یان ناخه‌ین
دووباره هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، كورد شه‌ڕكه‌ری زۆر باشن و هه‌رگیز پشتگوێ‌یان ناخه‌ین، هاوكات هه‌ڕشه له توركیاش ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا زیاده‌ڕۆیی بكات، ئه‌وا ئابووری توركیا داده‌ڕوخێنێت.
له دوایین لێدوانی‌دا دوای بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، كورد شه‌ڕكه‌ری زۆر باشن و هه‌رگیز پشتگوێ‌یان ناخه‌ن.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای كشانه‌وه‌شیان له باكووری سووریا، له‌سه‌ر هاوكارییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانیان بۆ هێزه كوردییه‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه رووی قسه‌كانی له توركیا كرده‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه له‌ناو خاكی سووریا بۆمان دیاریكردووه، ئه‌وا ئابووری توركیا ده‌ڕوخێنین.
شه‌وی رابردووش دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی كردبووه‌وه، ئه‌وان سنوورێكیان بۆ توركیا له‌ناو خاكی سووریا دیاریكردووه و ئه‌گه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا توركیا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت، ئه‌وا گورزێكی كوشنده له ئابووری توركیا ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپیش، ئه‌مڕۆ فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆك کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی هه‌ڕه‌شه‌كانی شه‌وی رابردووی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گوێ بە هەڕەشەکان نادات و تورکیاش ئەو وڵاتە نییە دوای هەڕەشەکان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت".
H.B