له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ناوی قوتابییه وه‌رگیراوه‌كان ببینه‌وه
زیاتر له 41 هه‌زار قوتابی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان گەڕاوەتەوە
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، لینكی ناوی قوتابییه وه‌رگیراوه‌كانی له زانكۆ و په‌یمانگه حكوومییه‌كان كاراكرد و ده‌توانی له رێگه‌ی وێبسایتی (www.regayzanko.com)، ناوی وه‌رگیراوان ببیننه‌وه، كه به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت، كه له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 كارا كراوه.
ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 41 هه‌زار و 833 قوتابی ناویان له زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا راشیگه‌یاندووه، بۆ ئه‌مساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دا 41 هه‌زار و 833 قوتابی وەرگیراون.
وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكرده‌وه، رێژەى وەرگرتن بۆ ساڵى خوێندنی 2019-2020 بەم شێوەیە بووە، بۆ پلانى بەخۆڕایى لەزانکۆ و پەیمانگەکان (74%) و ئێواران (14%) و پارالێڵ (8%) بووه.
ئ. م