به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته توركیا
"كرده‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ناو خاكی سووریا هه‌ڕه‌شه له هه‌وڵه‌كانی دژ به داعش ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆی له‌باری نیازی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نیشاندا و هۆشداریشی دایه ئه‌نقه‌ره، له ئه‌گه‌ری هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی تاكلایه‌نه له ناو خاكی سووریا.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌ندریۆ مورسی، وه‌زیری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا گوتی: "هه‌میشه زۆر به روونی بۆ توركیا دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه نابێت تاكلایه‌نه په‌نا بۆ هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی ببات، كه پێشبینی ده‌كرێت ببێته هۆی ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه بكات، كه بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌درێن".
لای خۆشیه‌وه وته‌بێژی بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه نیشاندا، كه توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و به‌نیازه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌نجامی بدات، له‌باره‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له باكووری سووریا گوتی: بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا، بڕیاره‌كه‌ی بۆ فه‌رمانده‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هۆشداریه‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه و ئاشكرایكرد، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له له نزیك سنووریی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه، كه ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی توندی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز