سلێمانی.. هەزار سەتڵ ماستی به‌سه‌رچوو لەناوبرا
دووه‌مجاره له پشكنین ده‌رناچێت
K24 - سلێمانی:
لێژنەی لەناوبردنی خۆراكی به‌سه‌رچوو، له لێژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی، هەزار سەتڵه ماستی 2دوو کیلۆی ئیرانی له‌ناو برد، كه بۆ دووه‌مجاره له پشكنین ده‌رناچێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌كه، هه‌موو خۆراكێك به‌ر له‌وه‌ی بچێته بازاڕ و بكه‌وێته به‌ر ده‌ستی هاووڵاتیان، لەلایەن تاقیگەی خۆراك لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ ده‌كریت و هه‌ر كه‌لوپه‌لێكی خۆراكیش له پشكنینه‌كان ده‌رنه‌چن، له‌ناو ده‌برێن.
لەو چوار چێوەیەدا چاودێری تەندروستی سلێمانی، هەزار سەتڵه ماستی 2دوو کیلۆی ئیرانی له‌ناو برد، كه بۆ دووه‌مجاره له پشكنین ده‌رناچێت.
ئ. م