ئاگادارییه‌ك له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
بڕوانامه‌ی ئه‌و قوتابیانه په‌سه‌ند ده‌كرێت كه له وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو خوێندوویانه
K24- هه‌ولێر:
فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەو قوتابی و خوێندکارانە ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو خوێندنیان تەواو کردووە، بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی بڕوانامه‌كانیان، رۆژانی 9 و 10ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، بە مەبەستی رایکردنی کاروباری ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە وڵاتانی یەکێتی دەوڵەتە سەربەخۆکان (هەر ۱٥ کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو) خوێندنیان تەواو کردووە، و ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانی پەسندکردنی بڕوانامەکانیانن، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بۆ جاری دووەم، بۆ ئاسانکاری و پەسندکردنی بڕوانامەکانیان، لە رۆژانی ٩ و ١٠ ی ئەم مانگە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت هەرێمی کوردستان دادەنیشن، و کاروبارەکانی تایبەت بە پەسندکردنی بڕوانامەکان جێبەجێ دەکەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پێویستە بڕوانامەکان مۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی لەسەر بێت، کە خوێندنیان لێ تەواو کردووە، چونکە نوێنەرایەتی تەنیا مۆری دروستی وەزارەتی دەرەوەی ئەم دەوڵەتانە پەسند دەکات.
دا‌واشیان لێ ده‌كات، ئەوانەی دەخوازن بڕوانامەکانیان پەسند بکرێت لەماوەی دیاریکراو سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت بکەن.
H.B