دیمه‌شق له‌سه‌ر كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا هاته ده‌نگ
"هه‌ر كه‌سێك بچێته باوه‌شی بێگانه له كۆتاییدا دوور فڕێده‌درێت"
K24- هه‌ولێر:
فه‌یسه‌ل میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا دووپاتیكرده‌وه، دیمه‌شق به‌رگری له سه‌رانسه‌ری خاكی سووریا ده‌كات و رێگه‌ش به داگیركردنی زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی وڵاته‌كه‌ی نادات، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "هه‌ر كه‌سێك بچێته باوه‌شی بێگانه، له‌كۆتایی بێگانه دوور فڕێی ده‌دات".
ئه‌و لێدوانه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ نیازی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"، میقداد گوتی: "له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا، به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و داگیركردنی زه‌ڕه‌یه‌ك له خاكی وڵاته‌كه‌مان قبووڵ ناكه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌وانی دیكه‌ش خۆیان نه‌خه‌نه هیچ گێژه‌ڵۆكێكه‌وه، چونكه ئێمه ئاماده‌ین به‌رگری له خاك و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له باره‌ی پشتكردنی واشنتن له كورد و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سنوورییه‌كان، میقداد گوتی: "هه‌ر كه‌سێك وه‌فای بۆ وڵاته‌كه‌ی نه‌بێت و هه‌رزانفرۆشی بكات، ده‌خرێته ده‌ره‌وه‌ی مێژوو. ئێمه له چه‌ندین بۆنه‌ی دیكه‌شدا هۆشداریمان پیلانگێڕییه‌كانی دژ به سووریا داوه، هه‌میشه گوتوومانه: هه‌ر كه‌سێك بچێته باوه‌شی بێگانه، له‌كۆتاییدا بێگانه فڕێیده‌دات دووری خۆی، ئه‌مه‌ش روویدا".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێمه به‌و كه‌سانه ده‌ڵێین: ئه‌وان هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستدا به‌ڵام نابێت خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، له‌كۆتاییشدا نیشتیمان پێشوازی له سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانی ده‌كات و ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌واوی كێشه‌كانی سووریا به رێگه‌ی ئه‌رێنی و دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به‌و رێگه‌یه‌ی كه پارێزگاری له سه‌رانسه‌ری خاكی سووریا ده‌كات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، توركیا رایگه‌یاندووه، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی فورات كۆتایی هاتوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزێكی زۆری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كان كردووه.
H.B