توركیا خاڵێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌ی له‌ سه‌رێ كانیێ بۆردومان كرد

بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌

K24- هه‌ولێر:

خاڵێكی سه‌بازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ سه‌ری كانیێ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ بۆردومانكرا.

له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ تۆڕی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكرای ده‌كات، كه‌ هێزه‌كانی توركیا خاڵێكی سه‌ربازییان له‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری له‌ سه‌رێ كانیێ بۆردومان كردووه‌.

وه‌ك له‌ تویته‌كه‌دا نووسراوه‌، له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانه‌ی توركیایان نه‌داوه‌ته‌وه‌ و وه‌ك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌وان به‌رگری له‌ خاك و خڵكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

H.B