گەنجێك لە پرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵیدا خنکا
گەنجێك کە هاوڕێی ناوبراو بووە و لەکاتی رووداوەکە لەگەڵی بووە بەندکراوە
K24 - گه‌رمیان:
لە گوندی شێخ لەنگەرى سەر بە ناحییەی کوڵەجۆ، گەنجێک بەناوی (ئەیوب شاکر مه‌حمود) لەپرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵدا خنکا.
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه لەدایکبووی 2003يه و لەپرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵدا خنکاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاكو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، تیمەکانی فریاکەوتن و غەواسی گەرمیانيش دەستیان بەگەڕان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی.
پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنێتی خنکانی ئەو گەنجە دەکات و لە ئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر، بەپێی ماددەی 408 گەنجێك کە هاوڕێی ناوبراو بووە و لەکاتی رووداوەکە لەگەڵی بووە بەندکراوە.
ئ. م