چوار كۆگای خۆراك لە ھەولێر داخران
پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان
K24 - ھەولێر
بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان چوار كۆگا لە شاری ھەولێر داخران.
قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى ههولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش پشکنین و بەدواداچوون بۆ13 کۆگای خۆراک ئەنجامدرا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان چوار کۆگای خۆراک داخران".
ئاماژە بەوەشكراوە: "هەر شوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج و رێنماییەکان، رێکاری ياسايی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت، جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار دەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە".
ھ.م




