بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە هەولێر دروست دەكرێت

حكوومەتی ھەرێم رەزامەندی دەربڕیووە

K24 - ھەولێر

لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی، كە بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە شاری هەولێر دروست بكرێت.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بە هەوڵ و داواکاریمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، سوپاس بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کە رەزامەندیان دەربڕی لەسەر دروستکردنی بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) لەشاری هەولێر، وەکو هەنگاوێک بۆ ئاسانکاری و بەرەو پێشبردنی سیستمی فریاگوزاری خێرا لە هەرێمی کوردستان".

ھ.م