وه‌رگرتنی پاره‌ی ته‌حویلی خانوو له كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان قه‌ده‌غه كرا
هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیان درووست كردووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیان درووست كردووه، به بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون به ناوی هاووڵاتیان بكه‌ن.
له نووسراوی ژماره 4861ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر سه‌ر به ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه و رێككه‌وتی 8ی ئۆكتۆبه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه هاتووه: له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پاراستنی مافی هاووڵاتیانی به‌شداربووی پڕۆژه‌كانتان و رێكخستنی كاروباره‌كانی تایبه‌ت به گرێبه‌ستی هاووڵاتیان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا له رێككه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه تابڵۆیه‌ك هه‌ڵواسن به به‌رزی 2مه‌تر و پاتی 2 مه‌تر و نیو و به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له‌سه‌ر بنووسن: "ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه له كاتی گۆڕینی گرێبه‌ستی خانووه‌كان و شوقه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ی گۆڕین(رسم تحویل) وه‌رناگیرێت و له كاتی داواكردنی پاره سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر بكرێت، یاخود ژماره‌ی مۆبایلی (07504466997-به‌ڕێوبه‌ری گشتیی)".
نووسراوه‌كه واژووی سامان عاره‌ب سادق، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی به‌سه‌ره‌وه‌یه.










