ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی به پوتنه‌وه ده‌كات
په‌یوه‌ندیان به وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن كرد.
سه‌رۆكایه‌تی توركیا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه له كاتێكدایه به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر سووریا، ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووی فشارێكی سیاسی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی بووه‌ته‌وه.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رایگه‌یاندبوو، ئه‌نقه‌ره له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌یكاته سه‌ر باكووری سووریا په‌یوه‌ندی به هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه، له ناویشیاندا حكومه‌تی سووریا.