هه‌سه‌ده مه‌ترسییه‌كی سه‌ر هێزه‌كانی ئاشكرا كرد
داعش كه‌وته‌وه وێزه‌یان
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له ره‌ققه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانیان.
مسته‌فا بالی، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی سوپای توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانمان، چه‌كدارانی داعش و شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، ده‌یانه‌وێت به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ له دژمان بكه‌نه‌وه و له ره‌ققه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانمان.
هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده له كاتێكدایه، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ده‌ستپێكی هێرشی سوپا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و له‌ناوبردنی هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، له ئان‌وسات دایه.