هاوپەیمانان کاراوانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی بۆ هەسەدە رەوانە دەکەن
ھاوكارییەكە لە 80 بارھەڵگر پێكھاتووە
K24 - ھەولێر
سەرەڕای بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا، شەوی رابردوو هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیان بۆ هەسەدە رەوانە کرد.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، شەوی رابردوو کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی کە لە 80 بارهەڵگر پێکهاتبوو، لەلایەن هاپەیمانی نێودەوڵەتییەوە رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان کراوە.
روانگەی سووریا ئاشکراشی کردووە، کە ئەمە 29مین جارە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا هاوکاری سەربازیی بۆ هەسەدە رەوانە دەکات.
ھ.م