لیندسی گراهام ره‌شنووسی سزاكانی سه‌ر توركیای ئاماده كرد
له‌گه‌ڵ گه‌وره سیناتۆرێكی دیموكراته‌كان پێشكه‌شی كۆنگرێس ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
لیندسی گراهام، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كان و كریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری دیاری دیموكراته‌كان، ره‌شنووسی سزایان بۆ سه‌ر توركیا ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای بكه‌ن.
لیندسی له تویته‌ری خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به خۆشحاڵییه‌وه ره‌شنووسێك بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ئاماده‌كراوه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئاماده‌كردن و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا، له‌به‌ر داگیركردنی سووریایه.
گراهام پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌كاتێكدا ئیداره‌ی كۆشكی سپی ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بگرێته‌به‌ر، ئه‌وان له كۆنگرێسه‌وه هه‌وڵی سه‌پاندنی سزا ده‌ده‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه له‌گه‌ڵ لیندسی گراهام، بیروڕایان جیایه، كه گراهام پێیوایه له سووریا بمێننه‌وه و گوتی: "من بیروڕام جیایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام سزای قورس بسه‌پێنین به‌ڵام بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵی هاوڕا نیم".
I am pleased to have reached a bipartisan agreement with Senator @ChrisVanHollen on severe sanctions against Turkey for their invasion of Syria.
— Lindsey Graham (@LindseyGrahamSC) October 9, 2019
While the Administration refuses to act against Turkey, I expect strong bipartisan support. pic.twitter.com/Ph5fIVt7k3