سیناتۆری كۆمارییه‌كان: نزا بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كان ده‌كه‌م
"بێ شه‌رمانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه پشتگوێخران"
K24 - هه‌ولێر:
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان، له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، نزا بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كان ده‌كات كه "بێ شه‌رمانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه پشتگوێخران" و دوووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) ده‌ستپێبكات، لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان به توندی ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه گرت.
كه‌مێك به‌ر له ئێستاش له تویته‌ری خۆیه‌وه گراهام رایگه‌یاند، له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی "ئه‌ردۆغان باجێكی قورس له پای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بدات".
له تویته‌كه‌یدا گراهام داوا له تره‌مپ ده‌كات، رێچكه‌ی بڕیاره‌كانی بگۆڕێت و هێشتا كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ماكانی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9/10/2019، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات.
ئ. م