به وێنه.. سوپای توركیا ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره ده‌كات
له ترسی بۆردومان خه‌ڵك به دوای په‌ناگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره رایگه‌یاند، ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی له باكووری سووریا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بهجێبهێڵن و ئاواره بن.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا جاڕی شه‌ڕی دژی رۆژئاوای كوردستان دا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ئاسمان و تۆپخانه‌كانیش له زه‌وییه‌وه ده‌ستیان به بۆردومانی شار و شارۆچكه و گونده كوردییه‌كانی نزیك سنوور كرد.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواشی له توركیا كردووه، رێزی یاساكانی شه‌ڕ بگرێت و گیانی مه‌ده‌نییه‌كان نه‌كاته ئامانج.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پێشبینی كردووه، به هۆی هێرشی میلیشیاكان و سوپای توركیاوه، زیاتر له 60 هه‌زار كورد ئاواره بن.






كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان(باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات) دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا له ناوچه كوردستانییه‌كانی باكووری سووریا بكشێته‌وه و تره‌مپ رایگه‌یاند، چیدیكه له‌و شه‌ڕه به‌رده‌وام نابین و توركیا كاری كورده‌كان ته‌واو ده‌كات و به‌رپرسیارێتی زیندانیانی داعش و رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆری داعش ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.