هه‌سه‌ده: فڕۆكه‌یه‌كمان تێك‌شكاند
له ئاسمانی شارۆچكه‌ی دێریك
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئاسمانی شارۆچكه‌ی دێریكی رۆژئاوای كوردستان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیامان تێكشكاندووه.
تێكشكاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو، له یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا و هه‌سه‌ده له گرێ سپی چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا تێكشكێندرا.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرانی كوردستان24 شه‌ڕ و پێكدادانی چڕ ئه‌مڕۆ له سنووری ناوچه‌كانی گرێ سپی، سه‌رێ كانی به‌رده‌وامه.
تا ئێستا سوپای توركیا هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز