داوا ده‌كرێت ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ بخرێته ژێر پرسیار
"جه‌نگێكی پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵكردووه"
K24 - هه‌ولێر:
كلۆدیا رۆت، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، داوا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌كات، به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، بیر له ئه‌ندامێتی ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانێتییه‌كه بكاته‌وه.
كلۆدیا، سیاسه‌تڤان له پارتی سه‌وزی ئه‌ڵمانی، له په‌راوێزی كۆنگره‌یه‌ك له شاری فریدرشسهاڤنی باشووری ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ناتۆ هیچ په‌رچه كردارێكی نه‌بێت و سه‌ر له‌نوێ بێده‌نگ بوو، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه ئه‌ندامێتی توركیا نه‌خرایه ژێر پرسیار له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، ئه‌وا پێویسته ناتۆ چیدیكه قسه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كی پته‌و نه‌كات".
كلۆدیا روت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیای تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی "جه‌نگێكی پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵكردووه" و ده‌ڵێت: ""دژی دیموكراتی و پێشێلكاری ده‌وڵه‌تی قانونن".
پێشتر ینس ستۆلتینبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، هۆشداری داوه‌ته توركیا كه خۆی له هه‌ڵكشانی گرژیی له ناوچه‌كه بپارێزێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ره داوه پارێزگاری له ئاسایشی خۆی بكات.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م