فه‌ره‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: ده‌كرێت داعش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بقۆزێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌كات.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فرانس 2"ی وڵاته‌كه‌ی، لۆدریان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه داعش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا به ده‌رفه‌تێك بۆخۆی بزانێت، بۆیه پێویسته به زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌و وه‌زیره فه‌ره‌نسییه گومانی خۆی له ئامانجه‌كانی توركیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه نیشاندا و جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌بێت هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌وه بڵێت كه پێویسته بیكه‌ین، و ئه‌وه‌ش دیاری بكات، كه بۆچی توركیا ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بكات؟ ئێمه‌ش چۆن بتوانین زامنی ئه‌منییه‌تی ئه‌و شوینانه بكه‌ین، كه چه‌كداره داعشه‌كانی لێ زیندانیكراون؟"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و گومانه‌ی بخاته روو.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا لۆدریان گوتی: "پێویسته هه‌موو شتێك بخرێته سه‌ر مێزه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوروونیمان هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش‌یش له گرتوخانه‌كانی سووریا، ئه‌و وه‌زیره فه‌ره‌نسییه دووپاتیكرده‌وه، پێویسته چه‌كداره‌كان له سووریا دادگایی بكرێن و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌یه‌وه به نه‌گۆڕی ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه له‌و قۆناغه‌دا نین كه زیندانیكراوانی داعش له گرتووخانه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد رابكه‌ن".
پێشتر فه‌ره‌نسا كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیای له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا شه‌رمه‌زار كرد و داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه.
H.B