نەرویج فرۆشتنی چەکی بە تورکیا راگرت

بەهۆی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی نەرویج رایگەیاند، وڵاتەکەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکانی باکووری سووریا رادەگرێت.

ئینێ ئیریکسێن سۆرێید، وەزیری دەرەوەی نەرویج، بە ئاژانی فرانس پرێسی راگەیاندووە، تورکیا بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان کە جەنگیان دژی داعش کرد، دووچاری رەخنەی جیهانیی بووەتەوە و ئێمە فرۆشتنی چەک بە تورکیا دەوەستێنین.

راشیگەیاندووە، دۆخەکەی ئێستا ئاڵۆزە و زۆر بە خێرایی دەگۆڕێت.

H.J