هه‌سه‌ده‌: له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا كاره‌ساتی مرۆیی له‌سه‌ر سنوور رووده‌دات

توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی كۆكردووه‌ته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر لێواری كاره‌ساتێكی مرۆییه‌ و توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی كۆكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 9/10/2019، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به‌ فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌كات.