پزیشكانی بێ‌سنوور: نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی داخرا
70 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره بوون

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ژێر بۆردومانی چڕی تۆپخانه و فڕۆكه‌كانی توركیا، پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گرێ سپی له رۆژئاوای كوردستان، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشت و به ته‌واوی داخرا.
هاوكات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ته‌نیا له سه‌رێ كانی و گرێ سپی زیاتر له 70 هه‌زار هاووڵاتی كه زۆرینه‌ی ره‌هایان منداڵ و ئافره‌تن ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.