پوتن: ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ ئێمە

لێدوانی سەرۆکی رووسیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، رەنگە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوری سووریا ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

سەرۆکی رووسیا لە میانی سەردانیدا بۆ تورکمانستان لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، کوردەکان کە پاسەوانی هەزاران زیندانی داعشیان دەکرد، ئێستا ناوچەکە جێدەهێڵن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دڵنیا نین لەوەی تورکیا بتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات. ئەمە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ ئێمە.

AFP
H.J