ئه‌فسه‌رانی یه‌ده‌گی ئیسرائیل داوای پشتیوانی له هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن
پێویسته نه‌هێڵین كورده‌كان به ته‌نیا بمێننه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌یان ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گی سوپای ئیسرائیل له داواكارییه‌كدا، داوایانكرد، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی بگه‌یه‌نێته شه‌ڕڤانانی كورد له رۆژئاوای كوردستان، كه ئێستا رووبه‌ڕووی هێرشی توركیا بوونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر داواكارییه‌كه 80 ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گ واژوویان كردووه و تێیدا داوایان كردووه، بنیامین ناتانیاهۆ كردووه، به په‌له هاوكاری سه‌ربازی و لۆجستی و مرۆیی و هه‌واڵگری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) بكات، كه ئێستا له شه‌ڕدان دژی سوپای توركیا.
هه‌روه‌ها داوایان كردووه، ته‌لئه‌بیب چیتر ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بێت و رێگه نه‌دات هاوپه‌یمانێكی وڵاته‌كه‌یان به بێ پارێزگاری بمێنێته‌وه.